بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان به بۆنه‌ی ٧ ی ٤ ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستی8 Apr 2020 به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان به بۆنه‌ی ٧ ی ٤ ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستی پزیشكان و په‌رستاران كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئازیز فه‌رمانبه‌ران و سه‌ربازه وونه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی كوردستانیانی خۆشه‌ویست له‌كاتێكدا جیهان به‌گشتی ڕوبه‌ڕووی په‌تایه‌كی كوشنده ده‌بێته‌وه ،هه‌رێمی كوردستانیش له‌ژێر مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م ڤایرۆسه‌دایه ،به‌رپرسیاره‌تی هه‌موو تاكێكی هه‌رێمه‌كه‌مانه كه به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاره‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بكه‌ین و ببینه هۆكاری ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م نه‌خۆشیه و ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌كه‌مان بپارێزین . له‌م ڕۆژه‌دا سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ی یه‌كه به یه‌كه‌ی پارێزه‌رانی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ،له پزیشكان و په‌رستاران و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین ،كه به‌وپه‌ڕی هه‌ست كردن به به‌رپرسیاره‌تی له ڕیزی پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ن و گیان و ته‌ندروستی خۆیان ده‌خه‌نه ژێر مه‌ترسی له پێناو ته‌ندروستی هاوڵاتیان . وه هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا سوپاسگوزاری سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی له خزمه‌تی هاوڵاتیانن له پێناو پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان . لێره‌دا جارێكی تر پشتیوانی خۆمان بۆ ڕێككاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه،كه له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م په‌تایه به پێ ی بنه‌مای زانستی و له چوارچێوه‌ی یاسابه‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌وڵی به‌رده‌وام دان بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان . له‌م بۆنه‌یه‌دا ،داوا له‌هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن به پێگیری كردن به ڕێنماییه‌كانی حكوموتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه مه‌ترسیداره تێپه‌ڕێنین . كوردستان ئاوه‌دان ،كوردستانیان ته‌ندروست بن لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان ٧ی٤ی٢٠٢٠ |
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرمام
راپرسی ژ. سه‌ردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem