بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
وۆڕك شۆپی پهرهپێدانی خزمهتگوزاری گواستنهوهی خوێن27 Jul 2016 ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی ٢٠١٦/٧/٢٦ بەئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و جێگری پارێزگاری ھەولێر و لێژنەی تەندروستی پارێزگا و بەڕێوەبەر و سەرۆک بەشەکانی نەخۆشخانەکان و بەرپرسی تاقیگەی نەخۆشخانەکان لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر سەنتەری گواستنەوەی خوێن بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی وۆڕک شۆپی پەرەپێدانی خزمەتگوزاری گواستنەوەی خوێنی ئەنجامدا، لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی گرنگی بۆ وۆرکشۆپەکە خرایە ڕوو وە سوپاسی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی و سەنتەری خوێن و پڕۆفیسۆر (د.علاء مکی) کرد کە خۆبەخشانە سەرپەرشتی پەرەپێدانی خزمەتگوزاری گواستنەوەی خوێن بوون ئاماژەشی بە گرنگی سەنتەرەکە کرد کە لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیەوە سەنتەری نمونەیی لە عێڕاق ھەژمارکراوە وێرای ئەوەی کە لە وۆرکشۆپەکەدا لەلایەن نوێنەرانی WHO چەندین توێژینەوە پێشکەشکران و گەنگەشەی چۆنیەتی پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزاریە کرا دواتر لەلایەن وەزیری تەندروستی و جێگری پارێزگای ھەولێری سوپاس و دەستخۆشی لەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر کرا کە ھەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ پەرەپیدانی خزمەتگوزاری گواستنەوەی خوێن بەشێوەیەک کە بگاتە بەئاستێکی ستانداردی جیھانی کە ئیستا نمونەییە لەسەر ئاستی عێراق . |
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرمام
راپرسی ژ. سهردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem