بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
ڕۆژی جیھانی فریاگوزاری سەرەتایی13 Sep 2015 ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانی فریاگوزاری سەرەتایی نمایشێکی تیمەکانی فریاگوزاری سەرەتایی و ئەنبوڵانسەکانی فریاکەوتن ئەنجامدرا، ھەر بەم بۆنەیەوە چەندین چالاکی تر لەبەر دەم پارکی شار ئەنجامدران لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن پارێزگاری ھەولێر پاڵپشتی خۆی بۆ ھەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر دووپاتکردەوە و دەستخۆشی لە تیمەکانی فریاگوزاری کرد کە شەو ڕۆژ لە خزمەتی ھاوڵاتیان و بەرەکانی جەنگ دان ، ھەر بەم بۆنەیەوە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر وتی: فریاگوزاری سەرەتایی بەشێکی گرنگی خزمەتگوزاری تەندروستیە کە دەکرێت ھاوڵاتیان ھۆشیاربکرێنەوە بۆ ئەوەی بنەماکانی فریاگوزاری سەرەتایی فێرببن کە مەرج نییە تەنھا پزیشک یان کارمەندی تەندروستی ئەم کارە بکات بۆیە ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر ھەوڵ دەدەین لە ڕێگەی چالاکی جۆرا و جۆرەوە ھاوڵاتیان ھۆشیار بکەینەوە بۆ ئەوەی بنەماکانی فریاگوزاری فێرببن تا لەکاتی ڕووداوەکان ھاوکاربن بۆ تیمەکانی فریاگوزاری کە بەردەوام لە ڕێگەی تیمەکانی ١٢٢ لە خزمەتی ھاوڵاتیاندانە . |
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرمام
راپرسی ژ. سهردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem