بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
كردنه‌وه‌ى دووسه‌نته‌ر و به‌شى قه‌سته‌ره‌ى دل له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى30 Sep 2014 ڕۆژى سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتى 30/9/2014 به‌ئاماده‌بوونى د.ڕێكه‌وت حه‌مه ڕشید وه‌زیرى ته‌ندروستى و نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر و د.سامان حوسێن به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى و ژماره‌یه‌ك له پزیشكانى پسپۆڕ سه‌نته‌رى ڕاهێنانى پزیشكى له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى كرایه‌وه هه‌ر له هه‌مان ڕۆژ سه‌نته‌رى هه‌رس و جگه‌رو به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى قسته‌ره‌ى دڵ له نه‌خۆشخانه‌كه كرایه‌وه له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن د.ڕێكه‌وت حه‌مه ڕشید وه‌زیرى ته‌ندروستى ووتى: ئه‌مڕۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو سه‌نته‌ره و به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى قسته‌ره‌ى دڵ زۆر خۆشحاڵیان كردم چونكه بۆ یه‌كه‌مین جاره له هه‌ولێر له نێو نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى ده‌كرێنه‌وه دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى سوپاسى پارێزگارى هه‌ولێرى كرد كه به‌رده‌وام ئاسانكارى بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى كردووه به‌مه‌به‌ستى پێشخستنى ئه‌م كه‌رته‌و سوپاسى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێرى كرد كه به‌رده‌وام له هه‌وڵ دایه بۆ پێشخستنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له پارێزگاى هه‌ولێر هه‌روه‌ها ووتى شایه‌ت حاڵى ئه‌وه‌ین كه ڕه‌وشى ته‌ندروستى له‌و ماوه‌یه‌دا له‌پارێزگاى هه‌ولێر پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه دیاره ئه‌مه‌ش به‌هه‌وڵ و ماندوو بوونى به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌دى هاتووه دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى سوپاسى هه‌موو پزیشكانه‌شى كرد كه له‌بوارى نه‌شته‌رگه‌رى دڵ و هه‌رس و جگه‌ر كرد كه‌له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات هاتوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه له كوردستاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن شایانى باسه سه‌نته‌رى هه‌رس و جگه‌رو به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى قه‌سته‌ره‌ى دڵ له‌مه‌ودا خزمه‌تى به‌رچاوى هاوڵاتیانى شارى هه‌ولێر ده‌كات ئه‌مه‌ش به هه‌وڵى به‌رده‌وامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى به‌دى هاتووه |
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرمام
راپرسی ژ. سه‌ردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem