بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
ھەڵمەتی نیشتیمانی کوتان دژی ئیفلیجی مندالان دەستی پێ‌کرد16 Sep 2014 ڕێكه‌وتى 15/9/2014 كاتژمێر(10) ى به‌یانى له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان هه‌ڵمه‌تى نیشتیمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان به‌ئاماده‌بوونى د.ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر و د.سامان حوسێن به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و نوێنه‌رى ڕێًكخراوى یونسێف و ته‌ندروستى جیهانى و مه‌ترانى عه‌نكاوه و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى عه‌نكاوه ڕێ‌و ڕه‌سمى هه‌ڵمه‌تى نیشتیمانى كوتان دژى ئیفلیجى منداڵان له بنكه‌ى ته‌ندروستى عه‌نكاوه‌ى نوێ كرایه‌وه له‌سه‌ره‌تاى مه‌ڕایسمه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكى به‌م بۆنه‌یه ئه‌نجامدرا له لێدوانێكى ڕۆًژنامه‌وانیدا د.ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕوونیكرده‌وه: مایه‌ى خۆشحاڵییه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ساڵانه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ندین هه‌ڵمه‌تى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان ئه‌نجامبدات لێره‌وه ده‌ست خۆشى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاكانى كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كى ڕێك و پێك ده‌یان تیمى ته‌ندروستى كه پێك هاتووه له پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى و ئوتومبێل بۆ ڕاییكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كه ئاماده ده‌كات له هه‌ڵمه‌تى ئه‌م جاره‌شدا (831) هه‌زارو (355)سێسه‌د و په‌نجاو پێنج منداڵان ده‌كوترێن له‌گه‌ڵ كوتانى منداڵانى ئاواره‌كانى به‌شه‌كانى دیكه‌ى عێڕاق كه ژماره‌یان (113) هه‌زارو (897) منداڵ و كوتانى (20) هه‌زارو (657) منداڵى دیكه‌ى ئاواره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش (2115)تیمى جێگیر و گه‌ڕۆك ئاماده‌كراوه بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنى (500) پێنج سه‌د سه‌رپه‌رشتیار و كۆى گشتى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌گاته (4730) كه‌س دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر كرد كه به‌شێوه‌یه‌كى ڕێك و پێك هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌نجام ده‌دات، دواتر له ووته‌یه‌كدا نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ووتى مایه‌ى خۆشحاڵییه كه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ساڵانه چه‌ندین هه‌ڵمه‌تى نیشتیمانى كوتان به‌ڕێوه ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ى منداڵان دووربن له نه‌خۆشى ئیفلیجى چونكه منداڵان نه‌وه‌ى دواڕۆژى میلله‌ته‌كه‌مانن جگه له منداڵانى كوردستان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى توانیوه‌یه‌تى هه‌ڵمه‌تى كوتان بۆ منداڵانى به‌شه‌كانى دیكه‌ى عێڕاق و ئاواره‌كانى دیكه ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش وه‌كو منداڵانى كوردستان دووربن له ئیفلیجى و هه‌وڵیشمان داوه خزمه‌تگوزارى دیكه‌ى ته‌ندروستى له ڕێگه‌ى به‌ڕیٍوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر بۆ ئاواره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت له‌كوتایشدا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هه‌ولێر سوپاسى بێ پایانى وه‌زیرى ته‌ندروستى و پارێزگارى هه‌ولێرى كرد كه گرنگى به هه‌ڵمه‌تى كوتان ده‌ده‌ن و ده‌ست خۆشى له تیمه‌كانى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر كرد. |
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرمام
راپرسی ژ. سه‌ردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem