بابەتى جۆراوجۆر ئاگاداری / بۆ کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئامیر و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی بەمەبەستی دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دواکات بۆ پێشکەش کردن : 2022/6/8 مالپەرە پەیوەندیدارەکان |
به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریرى به‌سه‌ر كرده‌وه13 Jul 2014 رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 12/7/2014 به‌رێز (د.سامان حسین به‌رزنجى) به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر به یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى شه‌قڵاوه به مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له ره‌وشى ته‌ندروستى ناوچه‌كه و چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى خزمه‌تگوزاریه‌كان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریرى له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى هه‌ریر كرد. به‌رێوه‌به‌رى گشتى له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌شه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و ستافى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریر كۆبووه‌وه باسیان له چۆنیه‌تى پێشوه‌بردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى كرد له نه‌خۆشخانه‌كه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه ده‌بێت به شێووه‌یه‌كى خێرا‌و سه‌رده‌میانه هۆڵى نه‌شته‌رگه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه كه ئێستا له قۆناغى كۆتایدایه ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له بوارى نه‌شته‌رگرى به شێووه‌یه‌كى باشتر له جاران پێشكه‌ش بكرێت، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه تاوتوێكرا كه پزیشكى پسپۆڕ له زۆربه‌ى پسپۆرێتیه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كه دابین بكرێت به گوێره‌ى پێداویستیه‌كانى ناوچه‌كه، نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریر تاكه نه‌خۆشخانه‌یه له نێو سه‌نته‌رى شارى هه‌ریر كه بۆ چه‌ندین ساڵه خزمه‌تگوزراى جۆراوجۆرى ته‌ندروستى پێشكه‌ش به هاوڵاتیانى ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كات |
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە
ئاگاداری بۆ گشت کۆمپانیاکانی سازدانەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرمام
راپرسی ژ. سه‌ردانی مالپەر
|
© 2006-2013 DoH Hawler HomePage Design by: Web4Kurd GrouP-Teem